Skip to the content
Menu

پڕۆژە بڕیارێکی تایبەت بۆ رۆژی کۆمەڵکوژيی ئێزدییەکان ده‌رده‌كرێت

بەمەبەستی تاووتوێکردنی پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی ۳/۸/۲۰۱٤ وەکو ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کە لەلایەن ژمارەی یاسایی ئه‌ندامانی پەرلەمانی کوردستانه‌وه‌ پێشکەشکراوە، سه‌عات ۱ی پاشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ ۹/۷/۲۰۱۹، لیژنەی كاروبارى یاساییی پەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لەهۆڵی لیژنە بەڕێوەچوو، پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی ۳/۸/۲۰۱٤ وەکو ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان تاووتوێکرا کەخۆی لە حەوت بڕگه‌ و هۆیەکانی دەرچوواندن دەبینێتەوە و بڕیار وایە ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت بۆئه‌وه‌ى بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌ى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و دواتر په‌سند بكرێت.