پەرلەمان بەدواداچوون بۆ کێشەی دەرمان دەکات
![](/media/1957/65907352_2358003331132628_1383235135830228992_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132096695080000000)
ئەمڕۆ دووشەممە ١/٧/٢٠١٩، لیژنەی دەرمان کە لیژنەیەکی پێكهاتووى لاوەکیی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەره له په‌رله‌مانى كوردستان، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەتێکڕای دەنگ پەرله‌مانتار زانا مەلا خالید بەسەرۆکی لیژنەی دەرمان دەستنیشان کرا و لەلایەن ئەندامان و ڕاوێژکارانى لیژنه‌كه‌وه نەخشەڕێگه‌ی کار بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنی کۆمپانیاکانی دەرمان و دامودەزگاکانی جێبەجێکردن داڕێژراو گفتوگۆی لەسەر کرا.
ئامانج لەم ھەنگاوانە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییه بەنەخۆش و ئاگاداربوون و چاودێریكردنى كوالیتیی ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن لەپێناو دابینکردنی سەلامەتی تەندروستی بۆ ھاووڵاتییان.