ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم داوایه‌ك پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ته‌مووزی 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كانى په‌رله‌مانی كوردستانى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رسێ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك)، داوایان له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له یاسای ژماره (3)ى ساڵی 2009ى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگان و یاسای ژماره (4)ى ساڵی 2009ى هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌موار بكه‌نه‌وه‌و ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی-یش بۆ به‌رده‌وامبوونى كارى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بدۆزنه‌وه تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له داهاتوودا، كه له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن و به‌سه‌رچوونی واده‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له 24/9/2018 كه‌وتوونه‌ته بۆشایی یاساییه‌وه‌و ناتوانن به‌باشى كاره‌كانی خۆیان له‌رووى كارگێری و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان له‌چوارچێوه‌ی یاسادا رایی بكه‌ن، بۆیه داوایان كرد په‌رله‌مانی كوردستان رێگه‌چاره‌یه‌كی یاسایی بۆ ئه‌و پرسه بدۆزێته‌وه.
لای خۆیه‌وه، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگیی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان هه‌وڵده‌دات له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا رێگه‌چاره‌یه‌كی یاسایی بۆ ئه‌و دۆخه‌ى كه‌ئێستا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت بدۆزێته‌وه".