بهئامادهبوونی وهزیری ههرێم بۆ كاروبارى پهرلهمان و وهزیری شههیدان
پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان تاووتوێ كرا
بەمەبەستی تاووتوێکردنی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەپێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی 3ى ئابی هەموو ساڵێک وەکو یادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کەلەلایەن پەرلەمانی کوردستان ئاراستەیان کرابوو، سهعات ۱۱ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲٨ی تەمووزی ۲۰۱۹ هەردوو لیژنەی كاروبارى یاسایی و لیژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی کوردستان پێشوازییان كرد لە د.ڤاڵا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و عبداللە حاجی مهحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
لەکۆبوونەوەیەکدا کە لەهۆڵی لیژنەی كاروبارى یاسایی بەڕێوەچوو، خاڵ بەخاڵی پێشنیازە بڕیارەکە تاووتوێکرا کە تایبەت بوو بە دیاریکردنی ڕۆژی 3ى ئابی هەموو ساڵێک بەیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کە لەسەر دەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ئەنجامدرا، پێشنیازە بڕیارەکە خۆی لە ٥ خاڵ دەگرێتەوە لەگەڵ هۆیەکانی دەرچوواندنی، کە لەئێستادا لەپەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوەو بڕیار وایە لە ڕۆژی 3ی ئابی ئەمساڵ لەدانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر بدرێت.