Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (11)ی ئاساییی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 2019/7/7

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (11)ی ئاساییی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/7/7ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (11)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/7/7 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پێشنیازی یاسای ژماره‌ (3)ى ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ڕووی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (87 و 88 و 89) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.