جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له به‌رپرسی كاروبارى سیاسیی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/7/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له نوسینگه‌ی خۆى له ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له سارا مارش، به‌رپرسی كاروبارى سیاسیی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سارا مارش به‌رپرسی كاروبارى سیاسیی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا، به‌وردی دواین دۆخی سیاسی و پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكار‌و هه‌نگاوه یاساییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كورستان و دۆخی كه‌ركوك و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقى تاووتۆێ كرا.
سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێمن هه‌ورامی، رایگه‌یاند: "له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته په‌رله‌مان به‌مه‌ستی متمانه‌پێدان و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌نگاوی یه‌كه‌م بریتی ده‌بێت له ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیر له‌سه‌رجه‌م سێكتهراندا به‌تایبه‌تی له‌رووی كارگێری و داراییه‌وه و هه‌روه‌ها هه‌نگاوی گرنگ بۆ كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و كاره‌با ده‌گیرێته‌به‌ر كه‌له‌گه‌ڵ خواست ویستی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
لای خۆیه‌وه سارا مارش، به‌رپرسی كاروبارى سیاسیی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به به‌ره‌وپێشچوونی هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و به هه‌نگاوێكی گرنگ و پێویستی زانی بۆ قوناغهو ستایشی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ى كه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له هه‌رێمی كوردستاندا هاتوونه‌ته دی له‌رووی خزمه‌تگوزارى و مافه‌كانی ئافره‌تان و مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادیى راده‌ربڕین، هه‌روه‌ها خوشحاڵیی خۆی به‌بوونی یاسای توندوتیژیی دژ به‌ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستان كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى عێراق زۆر پێشكه‌وتووتره ده‌ربڕی.