Skip to the content
Menu

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان به‌شدارى له‌ رۆژی نیشتیمانیی فەرەنسا كرد

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان به‌شدارى له‌ رۆژی نیشتیمانیی فەرەنسا كرد ئێوارەی ئه‌مڕۆ یەکشەممە ۱٤ی ته‌موزى ۲۰۱۹ لەسەر بانگهێشتی کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەیاوەریی ژمارەیەک لەسەرۆک فراکسیۆنەکان و پەرلەمانتاران لەهۆتێل روتانا له‌ شاری هەولێر بەشدارییان لە یادی رۆژی نیشتیمانیی فەرەنسا (باستیل) کرد، یادکردنەوەکە لەلایه‌ن کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنساوه‌ رێكخرابوو. له‌م یادەدا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌ناوى خۆیان و په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ پیرۆزباییان له‌ كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هەرێمی کوردستان كرد.