سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پیرۆزبایى له میر حازم ته‌حسین به‌گ ده‌كات
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك میرى ئێزدییانی كوردستان و جیهان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی میر حازم ته‌حسین به‌گ كرد كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ بەڕێز میر حازم ته‌حسین بەگ
بەبۆنەی هەڵبژاردنت بەمیری ئێزدییانی کوردستان و جیهان گەرمترین پیرۆزبایت ئاراستە دەکەین.
کوردانی ئێزدی پێکهاتەی ڕەسەنی ئەم وڵاتەن، پەرلەمانی کوردستانیش پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بەکۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزدییەکانی لەبەردەستدایەو هەوڵدەدەین بەزوویی پەسند بکرێت و لەگەڵ پەرلەمان و حکومەتی عێراق لەسەر هێڵ دەبین بۆئەوەی عێراق ببێتە ئەندام لەدادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتین بۆئەوەی کەیسی کۆمەلکوژییەکەی خوشک و برایانی ئێزدی بەفەرمی دانی پێدا بندرێت و تاوانباران دادگایی بکرێن و قەرەبووی قوربانییەکانیش بکرێتەوە.
جارێکی‌تر پیرۆزبایى لەبەڕێزتان و تەواوی کوردانی ئێزدیی کوردستان و جیهان دەکەین.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
2019/7/27