سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له شاندێكی بزاڤى دیموكراتیی ئاشوور ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ته‌مووزی 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی كرد له شاندێكی بزاڤی دیموكراتیی ئاشوور به‌سه‌رۆكایه‌تیی یعقوب گۆرگیس، جێگری سكرتێری بزاڤه‌كه و یاوه‌ریى به‌رپرسانی ئۆرگانه جیاوازه‌كانى بزاڤه‌كه.
له‌دیدارێكدا كه فرید یعقوب ئیلیا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی رافیده‌ین ئاماده‌ى بوو، یعقوب گۆرگیس، جێگری سكرتێری بزاڤی دیموكراتیی ئاشووری، به‌ناوی بزاڤه‌كه‌یانه‌وه پیرۆزبایی له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد‌و بوونی ئافره‌تێكى له‌و پۆسته باڵایه به‌گرنگ و میژوویی زانی بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان و عێراق و هیوای خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كه له‌نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه هه‌روا به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها پشتگیریى و پشتیوانیی بزاڤه‌كه‌یانى بۆ په‌رله‌مان و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هی خۆیان و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانى خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن.
لای خۆیه‌وه، د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، ئاماژه‌ی به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند: "ماف و ئیمتیازاتی پێكهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌یاسا پارێزراوه و یاسای ژماره 5ی ساڵی 2015 كه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه، تایبه‌ته به ماف و ئیمتیازاتی پێكهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان و له ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیشدا جێگیر كراوه .