سهرۆكێكی نوێ بۆ لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان هەڵبژێردرا
بەمەبەستی ئالوگۆڕکردن لهپۆستی سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ۷/۷/۲۰۱۹، بەسەرپەرشتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کورستان و منی نبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان و ئامادهبوونی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەی كاروبارى یاسایی له پهرلهمانی كوردستان، ئالوگۆڕ لە پۆستی سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان بەڕێوەچوو، لەشوێنی پهرلهمانتار عبداللە حاجی محمود، پەرلەمانتار ڕیڤینگ محمد هروری، بەکۆی دەنگی ئەندامانی لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان بۆ سەرۆکی لیژنەکە هەڵبژێردرا.
لەلایەن خۆیەوە هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سوپاسی عبداللە حاجی مەحمود-ی کرد کە لەماوەی ڕابردوودا وهكو سهرۆكی لیژنهی ناوبراو توانیویەتی بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە کارەکان ڕابپەڕێنێت، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی نوێی لیژنەکە خواست.