سەرۆکكۆمارى عێراق پیرۆزبایی لە د.رێواز فایەق دەکات
بهبۆنهی ههڵبژاردنی بهسهرۆكی پهرلهمانی كوردستان، د.بهرههم صالح سهرۆككۆمارى عێراق لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاراستەی د.ڕێواز فایهق سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان كردو ھیوای خواست سەركەوتوو بێت لەزیاتر گەشەپێدانی دیموكراسی و چەسپاندنی بنەماكانی عەدالەتی كۆمەڵایەتی لەدەركردن و هەمواركردنەوەی یاساكان.
لەبەشێكی دیكەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، ِد.بهرههم پشتیوانی و پاڵپشتیی خۆی بۆ سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان دەربڕی و تەئكیدی كردەوە كەهاوكاری دەبێت لە هەماهەنگیی نێوان پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی عێراق بەئامانجی كاركردن لەسەر ئەو یاسایانەی پەیوەندیدارن لە نێوان هەرێم و بەغداد.
لای خۆشیەوە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سوپاسی سەرۆككۆماری عێراقی كرد بۆ پەیامی پیرۆزبایی و پشتیوانیكردنی و جەختی كردهوە كە بەهەموو توانای هەوڵ دەدات كار لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایانە بكرێت كە بنەماكانی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان پێشدەخەن و خزمەت بە خەڵكی كوردستان دەكەن.