لیژنه‌ى ده‌سپاكی چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به كارى لیژنه‌كه تاووتوێ ده‌كات
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشهمه 2019/7/30 لیژنەی دەسپاکی و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا له په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپهرشیی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بریاردەر و ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه، کۆبوونەوەی ئاسایی خویی ئەنجامدا.
لەسەرەتادا ئه‌و نوسراو و ڕاپۆرت سكاڵا و داوكارییانهى كه ئاراسته‌ی لیژنەکە كرابوون تاووتوێ كران و بڕیاری پێویستییان له‌سه‌ر درا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی کاری ئه‌و لیژنە لاوەکییە کراکە بۆ مەبەستی بەداواداچوون لەسەر ئەو کۆمپانیانەى کە بەئەرکی بەستنی پێوەری ئاوى ماڵان پێكهێنرابوو كرا لای خۆیانەوە ئەندامان سەرنج و پێشنیاز و رەخنەی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و كۆمپانیایانه بەسەرۆکایەتیی لیژنەکە راگەیاندو سەرۆکایەتیی لیژنەكهشپێی راگه‌یاندن كه بەنوسراو ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى دەکەن بەمەبەستی زیاتر کارکردن لەسەر ئەو بابەتە.