لیژنه‌ی دارایی یاداشتی تانه‌لێدان له یاساى "الادارة المالیة العراقیة" ئاماده ده‌كات
بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر یاساى كارگێڕیى داراییی عێراقى و به‌ركاركردنى یاسای خانه‌نشینیى یه‌كگرتووى عیراق، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/7/2019، لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابووریى په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواى گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنى چه‌ند پرسێك و دانانى به‌رنامه و پلانى لیژنه‌كه له‌ماوه‌ى پشووى وه‌رزى خولى گرێدانى به‌هاره لیژنه‌كه چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد.
یه‌كێك لهبڕیارهكان راوێژكارانى لیژنه‌كه راسپێردران بۆ ئاماده‌كردنى یاداشتی تانه‌لێدان له یاساى (الاداره المالیه العراقیه)، له‌به‌رده‌م دادگاى فیدڕاڵ كه له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته تێپه‌ڕ نه‌كات، له‌گه‌ڵ به‌كاركردن بۆ به‌ركاركردنى یاسای خانه‌نشینیى یه‌كگرتووى عێراق ژماره (9)ى ساڵى 2014، له‌ماوه‌ى پشووى وه‌رزى یه‌كه‌م به‌ناوى لیژنه ئه‌م یاسایه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا راسته‌وخۆ دواى پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم و په‌سه‌ندكردنى كارنامه‌كه‌ى، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدرێت بۆ چۆنیه‌تیى كاركردن له‌سه‌ر كارنامه‌كه‌و بهیاساییكردنى سه‌ندوقى پاراستن و چاككردنى رێگاوبان و ژینگه.
لهبهشێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به‌ئاماده‌كردنى زیادكردنى چه‌ند بڕگه‌یه‌ك بۆ سه‌رچاوه‌كانى داهات بۆ گفتوگۆى لیژنه له‌كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتوو، له‌گه‌ڵ كاركردن له‌داهاتوو له‌سه‌ر سیسته‌مى بانكى به‌جۆرێك بێت كه بانكه‌كانى هه‌رێم له‌بڕى په‌یوه‌ستبوونیان به‌وه‌زاره‌تى دارایی، په‌یوه‌ستن بن به‌سه‌رچاوه‌كانى دارایی له‌سیاسه‌تى نه‌ختینه‌ى پیاده هاوشێوه‌ى عێراق.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه بڕیاریدا بهبانگهێشتكردنى سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى دیوانی چاودێریى دارایی بۆ لیژنه‌كه.