Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی رۆشنبیرى پڕۆژه‌یاسای رێكلام تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای رێكلام، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2019/7/30، لیژنه‌ى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى لقمان وه‌ردى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌یاسای رێكلام تاووتوێكرا له‌پێناو رێكخستنى ئه‌و بواره‌ به‌یاسا و لیژنه‌ بڕیاریدا كه‌ له‌ داهاتوودا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كۆنفڕانسێك رێكبخرێت و تیایدا راوبۆچوونی شارەزایانی میدیاو کۆمپانیاکانی رێکلام و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت وه‌ربگیرێت به‌مه‌به‌ستی دەولەمەندكردنی زیاترى پڕۆژه‌یاساكه‌ بکرێت به‌رله‌وەی لەوەرزی نوێی یاساداناندا خوێندئەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.