لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا لەھەرێمی کوردستان كۆبووه‌وه
له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى نیگه‌رانیی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت بهلێداوانێكی راوێژكارى ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌عات ١١:٣٠ى پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەمە ٣/٧/٢٠١٩، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو ڕەوەندی کوردستانی له په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی د.ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بریاردەرو ئەندامانی لیژنەکە، لەھوڵی پرۆتوکۆلی پەرلەمان پێشوازیی لەخاتوو باربارا شوماخەر، جێگری كونسوڵی وڵاتی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان کرد.
لەدیدارێكدا سه‌رۆكی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ره‌وه‌ندى كوردستانى باسى له پەیوەندیی بەھێزی نێوان گەلی کورد‌و ئەڵمانیا كرد و سوپاسی ھاوکاری و پشتیوانیی وڵاتی ئەڵمانیاى بۆ ھەرێمی کوردستان کرد بەتایبەت لەقۆناغی شەڕی دژ به‌تیرۆریستانی داعش.
هه‌روه‌ها ھۆکاری داواکاریى لیژنەکەى بۆ بینینی جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا خسته‌ڕوو، کەپێش چەند ڕۆژێک ڕاوێژکاری ئەڵمانیا خاتوو ئەنگێلا مێرکل، لە لێدوانێکدا گووتبووی من لەگەل دەوڵەتی کوردی نیم، له دیداره‌كه‌دا لیژنەکە نیگەرانیی خۆیانى بەرامبه‌ر بهوتەکانی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەسەر دەوڵەتی کوردی گه‌یانده جێگری كونسوڵی ئەڵمانیاو یاداشتێکیشیان بەزمانی ئینگلیزی کەئیمزای ٣٢ پەرلەمانتاری کوردستانى لەسەربوو دا بە جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا.
لای خویەوە خاتوو باربارا شوماخەر، جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا بەڵێنى گەیاندنی نامەکەى بەراوێژکاری ئەڵمانیا بەلیژنەکە دا‌و دواتر باسی گرنگی و باشی پەیوەندیی وڵاتی ئەڵمانیا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کرد.
لەكۆتایی دیداره‌كه‌شدا لیژنەکە هیوای خواست كه ھاوکاری و پشیوانییهكانی ئەڵمانیا بۆ ھەرێمی کوردستان به‌رده‌وام بن و ههولهَكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا له رێگه‌ى دەستوور، به‌تایبه‌ت جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ى ده‌ستوور تایبه‌ت بهناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان.