Skip to the content
Menu

مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی د.رێواز فایه‌ق ده‌كات

به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنی به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی د.رێواز فایه‌ق كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێز رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بەسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم ئومێد دەخوازم لەو ئەرکە نیشتمانییەدا سەرکەوتووبن و پەیوەندیی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنیش لە هەرێمی کوردستان پەیوندییەکی بەهێزو تۆکمە بێت بۆئەوەی بتوانین بەیەکەوە باشترین خزمەت پێشکەشی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین و پرۆسەی دیموکراسیش لە هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدەین.
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
مەسرور بارزانی
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
11/7/2019