په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ى به‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تى هه‌رێم به‌خشى
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 10/7/2019، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (13)ى ئاسایی خولی به‌هاره له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه كه تایبه‌ت بوو به‌متمانه‌دان به‌سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه هیچ میوانێك بانگهێشت نه‌كرابوو، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، دواتر له‌لایه‌ن منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه له سێ خاڵ پێكهاتبوو خاڵی یه‌كه‌م كه له دووبڕگه پێكهاتبوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م بریتی بوو له متمانه‌دان به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه به‌بڕیارى ژماره (7)ى ساڵی 2019 له په‌رله‌مانی كوردستان ناوزه‌ندكراو به‌فه‌رمانى ژماره (1)ى ساڵی 2019ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ى نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان، بڕگه‌ی دووه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى ناوى وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن راسپیردراوى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌پێی بڕگه‌ی (4)ى ماده‌ى (په‌نجاو شه‌ش) له یاسای ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و متمانه‌دان پێیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له سوێندخواردنی به‌ڕێز سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی وه‌زاریی نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ماده‌ى (6) له یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ى كابینه‌ی وه‌زاریی نۆیه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
به‌ر له‌خستنه‌ڕووی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كار، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانه‌وه به‌خێرهاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو مه‌سرور مه‌سعود مسته‌فا بارزانی و كابینه‌ی پێشنیازكراوه‌كه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند: "سوپاس بۆ سه‌رۆكی وه‌زیرانی راسپێردراو كه به‌ر له ته‌واوبوونی واده‌ی یاسایی، ناو و سیڤیی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كرد".
دواتر به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ى كار كه‌بریتی بوو له متمانه‌دان به‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ى و خوێندنه‌وه‌ى ناوى وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن راسپیردراوى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌ره‌تا بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ناوی مه‌سرور مه‌سعود مسته‌فا بارزانی خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران و ناوبراو به 88 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران متمانه‌ی وه‌رگرت، بۆ پۆستى جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش، ناوی قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی خرایه‌ڕوو و به 73 ده‌نگ متمانه‌ی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌ستهێنا، پاشان ناوی وه‌زیره پێشنیازكراوه‌كان بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى كابینه‌كه به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان متمانه‌یان پێبه‌خشرا.
خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له سوێندخواردنی به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ى نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ماده‌ى (6) له یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و ته‌واوی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران به‌جیا سوێندى یاساییان خوارد.
به‌ر له‌خستنه‌رووی خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كار، د.ڤالا فه‌رید سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌هۆی وه‌رگرتنی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ پۆستى وه‌زیری هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی جێهێشت و له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كه به‌رده‌وامی پێدراو به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه پیرۆزبایى له سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رجه‌م وه‌زیرانی كابینه‌كه كرد‌و رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ رۆژێكی پڕشنگداره له مێژووی هه‌رێمی كوردستان و متمانه‌به‌خشین به‌كابینه‌ی وزاریی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوێكی دیكه‌یه بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌تی زیاتر له‌چوارچێوه‌ی داموده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
به‌پێى خاڵی سێیه‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ى كاریش كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ى كابینه‌ی وه‌زاریی نۆیه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور مه‌سعود مسته‌فا بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: "كاری سه‌ره‌كیی ئێمه نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیره له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی خه‌ڵكی كوردستانه، هه‌روه‌ها كاری له‌پێشینه‌مان بوژاندنه‌وه‌ی زیاتری ئابوورییه له‌كاتێكدا به‌قه‌رزێكی زۆر‌و كه‌ڵه‌كه‌بووی كابینه‌ی رابردووه‌و ئه‌م كابینه تازه‌یه ده‌ستبه‌كاره‌كانی ده‌كات كه به‌هۆی نه‌ناردنی بودجه‌ی گشتی له‌به‌غداوه دروستبووه‌و رایگه‌یاند: "یه‌كێك له‌به‌رنامه گرنگه‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌م ئه‌وه‌یه كه كار بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی نوێ و خۆنه‌به‌ستنه‌وه ته‌نها به‌داهاتی نه‌وت، له‌وه‌ش زیاتر به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نوێ كاركردنه له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێویی هاووڵاتییان و گرنگیدان و گه‌شه‌پێدانه به‌كه‌رتی كشتوكاڵ و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتی و ئاستی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان، گووتیشی ده‌بێت ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی به‌رپرسانه كاربكه‌ن و خۆیان به‌وه‌زیری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بزانن و نابێت حزبییانه بیر بكه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ی سیاسه‌تی كابینه‌ی نوێوه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران گووتى بایه‌خ ده‌ده‌ین به‌توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنه پیشه‌ییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین له‌داموده‌زگاكان، هه‌وڵیشده‌ده‌ین به‌باشتیرن شێوه ته‌ندروستییه‌كی پێشكه‌وتوو بنیادبنێین و خزمه‌تى زیاترى كه‌سوكاری قوربانیانی جینۆساید‌و ئه‌نفال و شه‌هیدانی كوردستان بكه‌ین.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی خوێندنه‌وه‌ى كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌رێگه‌ی گفتوگۆ‌و دیالۆگ و ده‌ستوور كرده‌وه و رایگه‌یاند: "له نزیكترین كاتدا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
دوای ته‌واوبوونی خوێندنه‌وه‌ى كارنامه‌ى حكومه‌ت، هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سوپاسی به‌ڕێز مه‌سرور مه‌سعود مسته‌فا بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ خستنه‌ڕووی هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستانیشی ئاگادار كرده‌وه كه سبه‌ی سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ دانیشتنی ئاساییی ژماره 14ى په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و داوى له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرد له‌كات و ساتی خۆیدا ئاماده بن و به‌مجۆره كۆتایى به‌دانیشتنه‌كه هێنا.