جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لارى په‌رله‌مان، به‌ئاماده‌بوونی جوان یونس رۆژبه‌یانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، پێشوازیی له رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كرد.
له دیدارێكدا باس له بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی و بارودۆخی كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری به‌تایبه‌تی كرا و جه‌خت له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخی شارى كه‌ركوك و پێویستییى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ناوچه‌كه كرایه‌وه.
لای خۆیه‌وه هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌ى ئه‌مدواییه‌ی گونده‌كانی ده‌وروبه‌رى شارى كه‌ركوك و سووتاندنی ده‌غڵ و دانی هاووڵاتییان، رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌مجۆره كارانه، داواى له حكومه‌تی عێراقى كردووه بارودۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌و پاراستنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه به‌بێ جیاوازی كردۆته‌وه".
هه‌روه‌ها باسی له پێویستیى چاره‌سه‌ركردنی پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ى ده‌ستوور و پێویستیى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری كرد.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری بارودۆخی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری بن و هه‌رشتێك پێویست بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ئه‌نجامی بده‌ن.