جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه
له‌دیدارێكی نێوان جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و شاندێكی په‌رله‌مانى به‌ریتانیا، جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانى به‌ریتانیا كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه ۲۳ی حوزه‌یرانى 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له شاندێكی په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا كرد.
لە دیدارێكدا كه بەئاماەبوونی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سەرۆکى فراکسیۆنی یەکێتی و عه‌لى حه‌مه سالح، سه‌رۆكی فراكسیۆنى گۆڕان و نوێنەری فراکسیۆنە تورکمانییەکان و کریستیانەکان، له په‌رله‌مانی كوردستان و و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رى سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان به‌ڕێوه‌چوو، باس له په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و پەرلەمانی بەریتانیا لە رووی دیپلۆماسیی پەرلەمانی و ئالوگۆڕی ئەزموونی کاری یاسادانان و تواناسازیی پەرلەمانتاران و هەماهەنگیی نێوان هه‌ردوولا كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی كاری پێكه‌وه‌یی له‌گشت بوارێكدا بۆ سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی په‌رله‌مانى به‌ریتانیا كرایه‌وه و بۆ به‌هێزبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانیش بڕیاره كرووپێكی دۆستایه‌تی له‌نیوان هه‌ردوولا پێكبهێندرێت.