جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له‌دیدارێكی نێوان جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان، دواین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان و عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
سه‌عات 4ی سه‌ر له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30ی حوزیرانی 2019 هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینگه‌ی خۆی له ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له ستیڤ فه‌یگن، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و سلیڤا ئیریس، به‌رپرسی كاروباری سیاسی و ئابووریی كونسوڵخانه‌كه.
له دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسى له بارودۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان كرد و پوخته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به رێكار و هه‌نگاوه یاساییه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستانى له‌پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالیى عێراق خسته‌ڕوو و جه‌ختی له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی عێراق كرده‌وه بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئاسایش و سه‌قامگیری و پاراستنی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه به‌بێ جیاوازی.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا كرد‌و پێگه‌ی ئه‌مریكاى به گرنگ زانی له رووى بازرگانییه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه‌ی به‌هاتنی شاندێكی ژووری بارزگانیی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد‌و هیوای خواست كه كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا بێن وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و داواشی له كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان كرد كه هانی كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ى بدات بۆ راكێشانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كارى وه‌به‌رهێنان.
لای خۆیه‌وه، ستیڤ فه‌یگن، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونى هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست كه په‌له بكرێت له‌پێكهێنانی حكومه‌ت بۆ خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ت فیدرالیى عێراق، ئاماده‌یى خۆشی ده‌ربڕی بۆ خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كانی به‌مه‌به‌ستی راكێشانی كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان.