سه‌رۆكی په‌رله‌مان نامه‌یه‌كی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى پیرانی یابان پێگه‌یشت
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/6/20، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیى له كاتسومى مۆریاسو، كونسوڵی گشتیی یابان له هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا كونسوڵی گشتیی یابان خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی یابان-یشی گه‌یانده سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی ئیمپراتۆرییه‌تی یابان ئاراسته‌ی كردبوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره كه په‌یوه‌ندیی ئاوا له‌نێوان په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجوومه‌نی پیرانی یابان دروست ببێت و هیوادارین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه په‌ره‌یان پێبدرێت به‌تایبه‌ت له‌نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی یابان، هه‌روه‌ها باسی له دووباره دروستكردنه‌وه‌ى گرووپی دۆستایه‌تیی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و یابان كرد و ئاماژه‌ی به‌و هاوكارییانه‌ش كرد كه وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌هه‌رێمی كوردستان و عێراقی كردووه له‌بواره‌كانی ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستى و ژینگه‌دا.
هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و راسپاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕی و به هه‌نگاوێكی گرنگیی دیموكراسیى بۆ هه‌رێمی كوردستان زانی.
لای خۆیه‌وه د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنانی كونسوڵی گشتیی یابان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و گه‌یاندنی سوپاسگوزاریی خۆی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی یابان ، دروستبوونی ئه‌وجۆره په‌یوه‌ندییانه‌ى به‌گرنگ زانی بۆ هه‌رێمی كوردستان وڵاتی یابان به‌تایبه‌ت له‌نێوان لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی یابان به‌مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاتێكی پێشكه‌وتووی وه‌كو یابان له كارى په‌رله‌مانیدا،هه‌روه‌ها به‌كونسوڵی گشتی یابانی راگه‌یاند" كه هانى كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی بدات بۆ ئه‌نجامدانی كارى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یى په‌رله‌مانی بۆ هه‌موو جۆره كارئاسانییه‌ك له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ند به بوارى وه‌به‌رهێنان ده‌ربڕی.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسى له هه‌نگاوه یاساییه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێهمى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند: "پێشبینی ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پێش كۆتاییهاتنی واده‌ی یاسایی، پێكهاته‌ی وه‌زاریی كابینه‌ی نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی متمانه پێدانیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێى حكومه‌تی هه‌رێمی كارى له‌پێشینه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیره له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا به‌تایبه‌ت له بوارى دارایی و كارگێڕیدا.