لیژنهیهك بۆ بەدواداچوونی پاڵاوگە نایاساییهكان پێکدەهێندرێت
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە داهاتی نەوت و ئەو بڕەپارەیەی بۆ مووچە دەدرێتە وەزارەتی داراییی حکومەتی هەرێم و بوونی پاڵاوگەی نایاسایی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/6/19، لیژنهى وزه وسامانە سروشتییهكان و پیشهسازى و بازرگانی له پهرلهمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی بەڵێن ئیسماعیل، سەرۆکی لیژنەو ئامادهبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنه و ئهندامان و راوێژكارانی لیژنهكه، كۆبووهوه.
لە کۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دهربارەی داهاتی نەوت و ئەو بڕەپارەیەی لەم داهاتە دەدرێتە وەزارەتی دارایی بۆ مووچە كرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی لقەکانی کۆمپانیا بیانییەکان ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٧ی ئەن1جوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا بەمەبەستی سوودوەرگرتن بۆ هەرێمی کوردستان .
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر کێشەو گرفتەکانی پاڵاوگەی نەوتی بازیان و کارگەکانی سنووری ئەو شارۆچکەیە.
لەکۆتاییدا لیژنە بڕیاریدا بەپێکهێنانی لیژنەیهك بۆ بەدواداچوونی پاڵاوگە نایاساییەکانی هەرێمی کوردستان.