لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات
كات ١١ی پێشنیوەرۆى ئەمڕۆ سێشەمە ٢٥/٦/٢٠١٩، لیژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنەوەو گەیاندن و گەشت و گوزار و ئاوەدانکردنەوەو وەبەرهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى ھاوڕێ مه‌لا ستار، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگر‌و بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، لە ھولی لیژنە له ته‌لارى په‌رله‌مان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیی ئەنجامدا.
له کۆبوونەوەکه‌دا ئه‌و نووسراو و ڕاپورت و سکاڵایانه‌ی كه ئاراسیەی لیژنەکە کرابوون خوێندرانه‌وه و دوای تاووتوێکردنیان لەلایەن لیژنەکەوه بریاردرا بەدواداچوونیان بۆ بکرێت.
ھەر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنەیەکی لاوەکی پێكهێندرا بۆ سەردانیكردنی بەغداو شارەکانی دیكه‌ی ھەرێم بەمەبەستی ھەماھەنگیی زیاتر و چۆنیەتیی کارکردنی پێکەوەیی
ھەروەھا بریاردرا ئەو لیژنەیە سەرەدانی دەستەی وەبەرھێنان و وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنیش بکات.