لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی داواى به‌سزاگه‌یاندنی بكوژی دلین ده‌كات
سه‌باره‌ت به‌رووداوى كوشتنی كچه منداڵه‌كه‌ى شارى دهۆك، لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت و لە مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای به‌توندی ئیدانه‌كردنی ئه‌و تاوانه و به‌سزاگه‌یاندنی بكوژه‌كه، رایده‌گه‌یه‌نێت: "کارکردن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەھەموو شێوازەکانییەوە و نەھێشتنی کوشتن، کاری لە پێشینەی پەرلەمانی کوردستانە، پێشکەشکردنی پڕۆژەیاسای شارستانی کە مافی مرۆڤ بپارێزێ و بە ناڕەوا دەستدرێژی نەکرێتە سەر مێینە و مناڵان پارێزراوبن، ئەرکی لیژنەکەمانە".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمە لە لیژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت و لە مافی مرۆڤ، بەتوندی ئیدانەی ئەو تاوانە گەورەیەى کە دەرهەق بە (دلین وەلید)، دانیشتووی شاری دھۆک ئەنجام دراوە دەکەین، دلین كچێکی تەمەن دە ساڵان پاش ئەوەی بێسەروشوێن دەکرێ تەرمەکەی بەشێواوی دۆزرایەوە، لێره‌دا جەخت له‌سه‌ر ئه‌وه دەکەینەوە کە دادگاکان یاسا سەروەر بکەن و رێکارە یاساییە پێویستەکان بگرنەبەر و تاوانبار به سزای یاسایی خۆى بگات و مافی مافخوراوانیش بۆ خاوەنەکەی بگەڕێنرێتەوە".