لیژنهی كشتوكاڵ و ئاودێری بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه
سهبارهت به سووتاندنی دهغڵ و دانی جووتیارانی كورد له سنوورى پارێزگاى كهركووك لیژنهی كشتوكاڵ و ئاودێری له پهرلهمانی كوردستان، بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه كه ئهمه دهقهكهیهتی:
بەیاننامەی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری
ئێمە لە لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریی پەرلەمانی کوردستان زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەم ستەمکاری و کاولکاری و دژایەتی و کارە چەپەڵ و دڕندانەیەی کە ئەنجام دەدرێت لە کەرکووك و دیبەگە و مەخمور و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستانی، کەبەداخەوە لەژێر دەسەڵاتی تەواوی خۆماندانین ئەویش کەبریتییە لە ڕەنج بەخەساردان و بەفیڕۆدانی و بەباکردنی گشت ماندووبون و عەرەقڕِشتن و تێکۆشانی ساڵێکی تەواوی برایانی جووتیار و کرێکاران، ئەویش سووتاندنی دەغڵ و دان و گەنم جۆ و خەرمانی سەرجەم بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی وەرزی هاوینەیە، شەرمەزار و ڕیسوادەکەین لەسەرجەم ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
لەمیانەی سەردانەکەی شاندی پەرلەمانی کوردستان، لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە ٢٠١٩/٥/٢٢ بۆ پەرلەمانی عێراقی داوامانکرد هەرچی زووە ڕێگە بگیرێت لەم کارەی دژ بە جووتیارانی کورد دەگوزەرێت و هەرچی زووە بەرپرسانی پەیوەند بەم باسە بێنە سەرخەت بۆ ڕاگرتنی ئەم کارە تێکدەرو قێزەونانەی دژ بە جووتیارانی کورد دەکرێت. هەروەها داوا لە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد دەکەین بکەونە گفتوگۆی جدی لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی ئەم بارودۆخەی ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم، پاشانیش داوای قەرەبووی زیانبەرکەوتووانی لافاو و بارانە زۆرەکەى ئەمساڵ بکرێتەوەو ئەم سووتاندنی گەنم و جۆیەش بخرێتە بەرنامەی قەرەبووکردنەوەکان.
پاشان سەرجەم شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێم یەکسان بکرێت لەگەڵ جووتیارانی بەغدا.
لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لەپەرلەمانی کوردستان
٢٠١٩/٦/١