Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان چه‌ند لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوون پێكده‌هێنێت

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/6/2019، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی چه‌ند ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیریی سلێمانی و چه‌ند ناوه‌ندێكی ڕۆشنبیری و كلتووریی شارى سلێمانی خسته‌ڕوو.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخان كرا بۆ خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و نووسراو و داواكاری و سكاڵایانه‌ى كه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌ كرابوون به‌مه‌به‌ستی به‌ دواداچوونیان، بۆیه‌ لیژنه‌ بڕیاریدا دوو لیژنه‌ی لاوه‌كی پێكبهێنێت، یه‌كێكیان بۆ ئه‌و سكاڵا و داواكارییانه‌ی تایبه‌تن به‌ بواری وه‌رزشی له‌ هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی دووه‌میش به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ شێوازی سه‌رفكردن و خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ بۆ سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی ڕۆشنبیری ته‌رخان كرابوو، لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كان له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كاره‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن.