Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی تایبەت بەچەند پرسێک کۆبووه‌وه‌

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، سەعات ١٠ی بەیانیی ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ ٢٥ی حوزەیرانى ٢٠١٩، لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی د.هەورامان گه‌چێنەیی، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكارانی لێژنەکە کۆبووه‌وە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لەهۆڵی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەڕێوەچوو، سەرەتا هەموو ئەو نووسراوانه‌ى كه‌ ئاراستەی لیژنەکە کرابوون تاووتوێ کران و بڕیاری پێویستییان له‌باره‌وه‌ دراو چەند لیژنەیەکی لاوەکی پێکهێنران بەمەبەستی بەدوداچوونى كاره‌كان و سەردانیکردنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و بەرێوەبەرایەتییە ئاینییەکان لەتەواوی شارو شارۆچکەکانی کوردستاندا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ى حه‌جی ئه‌مساڵى هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان تاووتوێ كراو لیژنە نوێنەرانی خۆی بۆ ئه‌و پرسه‌ دیاریکرد بەمەبەستی ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تیی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌.