لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
بەمەبەستی تاووتوێكردنی ئەو داواکاری و نووسراوانەی کە ئاراستەی لیژنەكه کرابوون، ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٦/٦/۲۰۱۹، لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان له پهرلهمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی عبداللە حاجی محمود، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنه و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا کە لەهۆڵی لیژنە له تهلاری پهرلهمان بەڕێوەچوو، سەرجەم ئەو نووسراو و داواكارییانهى کە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە ئاراستەى لیژنهكه کرابوون خوێندرانهوه و دوای گفتوگۆكردنیان لهلایهن لیژنهكهوه بڕیاری پێویستییان لهبارهوه درا.