به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی
كۆنفڕانسێك سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه‌چوو
هێمن هه‌ورامی، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى كاركردنى پێكه‌وه‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینی و مه‌زهه‌بییه جیاوازه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و چه‌سپاندنی مافى پێكهاته‌كان له ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2019/6/13، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتی زانكۆى ئه‌مریكی له شارى دهۆك به‌شداریی له كۆنفڕانسی هاوبه‌شی دامه‌زراوه‌ى ئۆپن دیالۆگ و كۆنراد ئایدنهاوه‌ر شتیفتۆنگى ئه‌ڵمانی و زانكۆى ئه‌مریكی، سه‌باره‌ت به‌پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان كرد.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ی بوون، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وتاری سه‌ره‌كیی كۆنفڕانسه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا تێڕوانینی په‌رله‌مانی كوردستانى له رووی یاساییه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاواره كریستیانه‌كان و ئێزدییه‌كان و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینی و مه‌زهه‌بییه جیاوازه‌كان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: "روانگه‌ى ئێمه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی پێكهاته‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت له رووى ده‌ستوورییه‌وه مافه‌كانیان زامن بكرێت، هه‌روه‌ها له رووی یاساییه‌وه ده‌بێت ئه‌و مافانه‌یان زیاتر فه‌راهه‌م بكرێت و ده‌بێت مافی یه‌كسان و هاوده‌رفه‌تی له رووی سیاسی، رۆشنبیری، ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ ته‌واوى ئه‌ندامانى ئه‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینی و مه‌زهه‌بییه جیاجیایانه بێته ئاراوه".
گووتیشى: "ده‌بێت ره‌تكردنه‌وه‌ى جیاكارى به‌شێكى گرنگى فه‌لسه‌فه‌ى حوكمڕانی و سیاسات و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بێت و بیروڕای توندوتیژی و رق و كینه به‌رامبه‌ر به‌م پێكهاتانه قه‌ده‌غه بكرێت و هه‌نگاوى جدیشی بۆ بگیرێته‌به‌ر و رێگه به‌گۆڕینی دیمۆگرافیی ناوچه‌كانیان نه‌درێت".
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسی له‌و فه‌رهه‌نگه قووڵه كرد كه له‌ناو گه‌لی كوردستاندا هه‌یه بۆ فره‌یى و پێكه‌وه‌ژیان، ئه‌وه‌ى كه‌پێی ده‌ڵێن فره كلتوورى و فره ئاینی و فره نه‌ته‌وه‌یی، هه‌روه‌ها باسی له‌و سه‌قامگیرى و ئارامی و په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌سه‌ندنه كرد كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه كه وای كردووه كوردستان ببێته فاكته‌رى له خۆگرتنى پێكهاته‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسى له‌و یاسایانه كرد كه له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به مافی پێكهاته‌كان ده‌رچووێندراون و رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان له خوله‌كانی پێشووتریش چ له‌كاتی نووسینه‌وه‌ى یاسای ژماره (1)ى ساڵی 1992، یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌وه‌ى كه كۆتا-ى بۆ كریستیانه‌كان داناوه، چ دواتریش كاركردن له‌سه‌ر ره‌شنووسی ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستان كه ماوه‌ى حه‌وت ساڵ ئیشی له‌سه‌ر كرا، ره‌شنووسی یه‌كه‌م له ساڵی 2009 ئاماده‌كرا، چ له قۆناغی دروستكردن و نووسینه‌وه‌ى ره‌شنووسی دووه‌می هه‌رێمی كوردستان روانگه‌ی فه‌رهه‌نگیی گه‌لی كوردستان و حوكمڕانی و فه‌لسه‌فه‌ى حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان به یاسا به‌رامبه‌ر به‌م پێكهاتانه رێكخراوه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "خاڵێكی تری گرنگ و پڕشنگدار له مێژووی ته‌شریع له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردنی یاسای ژماره (5)ى ساڵی 2015 یه، یاسای پاراستنی مافی پێكهاته‌كان".
سه‌باره‌ت به پرسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانى خۆیان، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و ناوچانه‌ى كه له ده‌ست داعش رزگار كراون هێشتا ژینگه‌كه‌ى له‌بار نییه بۆئه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه بگه‌ڕێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌منییانه‌ى كه له‌و ناوچانه هه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی وا نین كه گوزارشت له پێكهاته‌كانى ئه‌و ناوچانه بكات، بۆیه ده‌بینین تا ئێستا ماده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئیداره‌ى هاوبه‌ش له‌و ناوچانه نییه، ئه‌و هێزه سه‌ربازییانه‌ی له‌وێ هه‌ن نه‌یانتوانیوه دوای رزگاركردنى ئه‌و ناوچانه له داعش سه‌قامگیرى بۆ ئه‌و ناوچانه بگێڕنه‌وه، بۆیه ده‌بینین داعش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش ژینگه‌یه‌ك دروست ده‌كات كه هانده‌ر نییه بۆئه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه بگه‌ڕێنه‌وه".
گووتیشى: "ئه‌و بابه‌ته پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێ، ئه‌ویش به‌وه‌ى كه هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تى عێراق هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور به‌تایبه‌ت جێبه‌جێكردنی ماده‌ى 140 و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی و پاراستنی ئاسایشی ئه‌م ناوچانه له‌لایه‌ن پۆلیسی مه‌حه‌لى و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌وه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی چۆنیه‌تیی بنیاتنانه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى زه‌ره‌رمه‌ندبوون هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى ئه‌و قوربانییانه‌ى ده‌ستی تیرۆر له‌و ناوچانه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركى حكومه‌تی عێراقه كه ئه‌بێ له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه چاره‌سه‌ریان بكات".
له كۆتایی وته‌كه‌یدا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌وله‌وییه‌تی كارى ئێمه له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى كوردستانه، له ده‌ستوورى كوردستاندا هه‌وڵێكی جدی ئه‌ده‌ین له‌گه‌ڵ خۆتان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵ راوێژكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به چ شێوازێك پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌یی جیاواز، پێكهاته‌ی ئاینیی جیاواز، پێكهاته‌ى مه‌زهه‌بیى جیاواز، ئه‌یانه‌وێ زه‌مانه‌تى ماف و ئه‌ركیان له‌ناو ده‌ستووردا بكرێ، ئێمه ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه پێكهاته‌كان خۆیان پێشنیارى ئه‌كه‌ن نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئێمه روانگه‌ى خۆمان فه‌رز بكه‌ین به‌سه‌ریان".
گووتیشی: "لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه هه‌ر جۆره ته‌عدیلێك له هه‌ر فراكسیۆن و لایه‌نێكه‌وه بێت بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن كه ئامانجی نه‌هێشتنی كۆتا-ى پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێت ئێمه رێگریى لێده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى زه‌مانه‌تى به‌شداریى ئه‌مان له‌ناو پرۆسه‌ی ته‌شریع و حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت".