جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له شاندێكی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆى له ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له شاندێكی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڵێن عه‌بدوڵا، سكرتێری حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردسان و شاندێكی یاوه‌ری.
له‌دیدارێكدا، سكرتێری حیزبی زه‌حمه‌تكێشان، به ناوى حیزبه‌كه‌یان، پیرۆزبایی ئاراسته‌ى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌ی و پشتگیریی حیزبه‌كه‌شی ده‌ربڕی بۆ كار‌و ئه‌ركه‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ى ببێته حكومه‌تێك كه له ئاست ئاوات وخواستى خه‌ڵكی كوردستان بێت و ئاماده‌یی خۆشیان ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر جۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان.
له به‌رامبه‌ردا، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای به‌رزنرخاندنی ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه باس كرد.
ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانى ناوچه‌كه، پێویسته گشت لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوبه‌شی كار له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى كوردستان به كه‌نارێكی ئارام بمینێته‌وه و رێگه نه‌درێت درز بخرێته نێو ماڵى كوردستان و كۆسپ و ته‌گه‌ره بخرێته به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵی خۆی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان و لێكنزیكرنهوهی تێڕوانینه‌كان، چونكه یاسا و سه‌قامگیری و ئارامی له هه‌رێم له‌سه‌رووی هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكه و پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاتی ئه‌م قۆناغه ببنه‌وه كه له به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستاندایه".