جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له دۆمنیك ماس، كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسى له په‌یوه‌ندیی له مێژینه‌ی نێوان گه‌لی كوردستان و وڵاتى فه‌ره‌نسا كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاترى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه و رۆلی فه‌ره‌نساى له‌ناوچه‌كه‌و پشتیوانی كردنی له دۆزى ره‌وای گه‌لی كورد و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند.
هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به‌دۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: "گفتوگۆى نێوان لایه‌نه به‌شداربووه‌كان له كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستی پێكردووه و هیوادارین كه له‌پێش واده‌ی یاسایی خۆیدا ناوی پێكهاته‌ى كابینه‌ی نوێ بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ متمانه پێدانیان و له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش په‌رله‌مانى كوردستان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیر له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا",
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوپاسی كۆنسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا-شى كرد بۆ ئه‌م چالاكییه كلتوورییانهی كه له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و هیوای خواست له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌ره‌نسا هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بێت بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستاندا.
ههرلهدیدارهكهدا هه‌ردوولا به‌وردی شه‌ڕی تیررۆر و دۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد.
لای خۆشیه‌وه دۆمنێك ماس، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هه‌موو جۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و خۆشحاڵی خۆشی به به‌ره‌وپێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تى فیدڕالیى عێراق ده‌ربڕی پشتگیرى و پشتیوانیی خۆى و وڵاته‌كه‌شی بۆ هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك بۆ به‌روه‌پێشبردنی زیاتر ى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌ربڕی.