دوای هه‌ڵبژاردنی له په‌رله‌مانى كوردستان
نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد
دوابه‌دوای بڕیاری ژماره (6)ى په‌رله‌مانی كوردستان له 28/5/2019، به هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی، به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 10/6/2019، له دانیشتنی ژماره 7ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستاندا لهمهڕاسێمێكدا كه له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی، سوێندی یاسایی خوارد.
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/6/10، له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شارى هه‌ولێر، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (7)ى ئاسایی خولی به‌هاره له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه له دوو خاڵ پێكهاتبوو خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له رێكاره‌كانی تایبه‌ت بهسوێندخواردنی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1 - یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگى وه‌ستان بۆ رێزلێنان له گیانى پاكی شه‌هیدانى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ سروودی نیشتمانیی عیراقی و مارشى نه‌ته‌وه‌یى (ئه‌ی ره‌قیب).
2 - خوێندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره (6)ی ساڵی 2019 تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی رێزدار (نێچیرڤان ادریس مصطفى بارزانی) به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
3 - سوێندخواردنى به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان ادریس مصطفى بارزانی)، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (نۆیه‌م) له یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو.
4 - پێشكه‌شكردنی وتاری به‌شێك له ئاماده‌بووان به‌م بۆنه مێژووییه‌وه.
5 - وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان ادریس مصطفى بارزانی).
خاڵی دووه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له ناونانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌پێی بڕگه‌ی (3) له مادده‌ی (56) له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه كه به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆككۆمارى عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رۆكى پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و نوێنه‌رانی وڵاتانی دراوسێ و باڵێۆزى وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ژماره‌یه‌كى زۆر له كه‌سایه‌تی سیاسی و حكومی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیران و مامۆستایانى ئاینی به‌ڕێوه‌چوو، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ناوی خوا و گه‌لی كوردستان و ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان به بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان دانیشتنه‌كه‌ى كرده‌وه‌و به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان و میوانانى كرد و رایگه‌یاند: "ئاماده‌بوونتان نیشانه‌ی دتڵسۆزى و وه‌فادارییه بۆ خه‌باتى گه‌لی كوردستان و ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌ى كه له نێوان پێكهاته و هێزه سیاسییه عێراقییه‌كان و دۆستانی گه‌له‌كه‌مان له وڵاتانی جیهاندا هه‌یه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ به رۆژێكی مێژوویی له ژیان و خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان ده‌ژمێردرێت كه تێیدا رێزدار كاك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی ده‌خوات و ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین كه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن رۆڵێكی گرنگ ببینێ له په‌له‌كردن له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه، بۆئه‌وه‌ى هه‌موو تواناكانی هه‌رسێ دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ خزمه‌تی گه‌لی كوردستان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان ته‌رخان بكرێت".
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌قی بڕیارى ژماره (6)ى په‌رله‌مانی كوردستانى خوێنده‌وه كه تایبه‌ت بوو به‌هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی، به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی بڕگه‌ی سێیه‌م له خاڵی یه‌كه‌مى به‌رنامه‌ی كاریش داوای له نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی، بفه‌رموێت بۆ سوێندخواردنی یاسایی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌دا به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م له خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار به‌م بۆنه مێژووییه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بووانی مه‌ڕاسیمه‌كه وتاریان پێشكه‌شكرد و تیایدا وێڕای پیرۆزباییكردن و له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست له راپه‌ڕاندنی ئهركهكهكانى وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختییان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ههڵپىسێردراوهكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕالیى عێراق كرده‌وه به‌تایبه‌ت كێشه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان).
به‌پێی بڕگه‌ی پێنجه‌م له خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ى كاریش، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا زۆر سوپاسی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانى كرد بۆ ئه‌نجامدان و رێكخستنی دانیشتنه‌كه و سوپاسی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كرد بۆ متمانه‌به‌خشین و ده‌نگدانییان پێی، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌شی كرد كه ده‌نگییان نه‌داو بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد‌و ئه‌مه‌شی خسته چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له رۆلی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند: "سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، رۆڵی سه‌ره‌كیی بینی له‌شكستپێهێنانی پیلانی تێكده‌رانه‌ی داعش و تیرۆریستان و توانیی سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌دۆخێكی ناهه‌موار و تاریكدا بیانگه‌ێنێته كه‌ناری ئارامی و هه‌روه‌ها به‌رگری له‌گه‌له‌كه‌ی و عیراق و مرۆڤایه‌تی كرد".
هه‌روه‌ها باسی له رۆلی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عێراقییه‌كانی كرد له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانی داعش و رایگه‌یاند: "خۆشبه‌ختانه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان توانییان به‌یارمه‌تیی هێزی نێوده‌وڵه‌تیی هاوپه‌یمانه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا سه‌ربكه‌ون به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش و هه‌روه‌ها رۆڵی هێزه عیراقییه‌كان وحه‌شدی شه‌عبیش رۆڵێكی ئیجابی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌بوو".
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه و رایگه‌یاند: "ده‌ستووری عیراق ئه‌و ده‌ستووره‌یه كه‌هه‌ر عیراقییه‌ك خه‌ونی پێوه ده‌بینێت به‌ده‌نگی عیراقییه‌كان له‌دایكبوو، ئه‌و ده‌ستووره ده‌بێت به‌هه‌موو برگه‌و ماددهكانییهوه جێبه‌جێبكرێت و ببێته هۆكارو بنه‌مای پێكه‌وه ژیان و سازان".
هه‌روه‌ها باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵى عێراق كرد‌و رایگه‌یاند: "له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له‌هه‌ر كاتێك زیاتر هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتن ده‌خوازێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته كاری له‌پێشینه‌مان، بۆ بهرقهراركردین ئاشتی زیاتر‌و پێكه‌وه‌ژیان ئه‌وا ئه‌ركی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه ده‌بێت كار له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداو دراوسێكان وپهیوندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات".
سه‌باره‌ت به‌مافی پێكهاته‌كانیش له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "مافی پێكهاته‌كان و ئابووری و كه‌لتوورو ژیانیان له‌هه‌رێمی كوردستان پارێزراو ده‌بێت و ئه‌وانیش ده‌بێت ببنه هاوبه‌شی راسته‌قینه‌و به‌شداربن له‌بیناكردن و گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌مان".
گووتیشی: "هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئازادییه‌و سه‌ربه‌ستی و پێكه‌وه ژیانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ده‌ر نییه له‌ناكۆكی و بۆیه لێره‌وه ده‌ڵێم شه‌رو ناكۆكی بهپاشمان ده‌خات و ژێرخانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیشمان تێكده‌دات بۆیه ده‌بێت ناكۆكییه‌كانمان وه‌لاوه بنێین و پێكه‌وه كاربكه‌ین".
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ناوى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ریى یاسا و له نوێنه‌رایه‌تیكردنی گه‌لی كوردستان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه جیاوازه‌كانییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ئاستی ده‌ره‌وه و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی فیدڕال و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌رله كۆتاییهێنان به‌دانیشتنه‌كه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند كه سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى سبه‌ی سێشهمه له هۆڵی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان درێژه به‌خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ده‌ین، بۆیه داواى له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد كه له‌كات و شوێنی دیاریكراودا ئاماده‌بن بۆ ته‌واوكردنی خاڵی دووه‌مى به‌رنامه‌ی كار كه بریتییه له ناونانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌پێی بڕگه‌ی (3) له مادده‌ی (56) له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
به‌مجۆره كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.