راگه‌یه‌ندراوێك له به‌شى كاروبارى یاساییى دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه ناراست و بێ بنه‌ماو چه‌واشه‌كارییانه‌ى كه له رۆژی شه‌مه رێكه‌وتى 8/6/2019 له ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ڕو رۆژنامه، له‌سه‌ر به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان له رێگه‌ی به‌شی كاروبارى یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی رێكاره یاساییه‌كان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كات و به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستانیش مافی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ریان هه‌یه.
لێره‌شه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌فافییه‌ت ده‌رگای بۆ سه‌رجه‌م میدیا‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كراوه‌یه بۆ زانینی راستی و دروستیى ته‌واوى بابهتهكان.
به‌شی كاروبارى یاسایی‌ی په‌رله‌مانی كوردستان
2019/6/9