شاندێكی ئەنجوومەنی ئاسایش لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان كۆبووەوە
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌مه 29/6/2019، شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبوو له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و كه‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە بەغدای پایه‌تەختی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کە لە نوێنەرانی چەندین وڵات پێکهاتبوو كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى بارودۆخی سیاسی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر بره‌ودان به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرایه‌وه كه پێویستیی به رۆڵ و پشتگیری و هاوكاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر" كرا، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ى كه ده‌كه‌ونه سنوورى ماده‌ی 140ى ده‌ستوور و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گرنگیی هاوكاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی دووپات كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و چاكسازییه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كانی كار‌و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێکەوتووەکانی "شه‌ڕی تیرۆر"و، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، كرا.