شاندێكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی سه‌ردانی دادگای لێکوڵینەوەی ھەولێر ده‌كات
![](/media/1784/ldaspaki-photo.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132096695060000000)
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاشنابوون بە ئیشوکار و کێشە و گرفتەکانی دادگای لێکوڵینەوەی ھەولێر، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2019/6/12، شاندێكی لیژنەی دەسپاکیی پەرلەمانی کوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیی شیرین ئه‌مین، سه‌رۆكی لیژنه، سەردانی دادگای لێکوڵینەوەی ھەولێرى کرد‌و لەلایەن دادوەر نادر ھەرکی، پێشوازیی لێ‌کرا.
له دیدارێكدا کومەڵێک کێشه و گرفت گفتوگۆیان لەسهرکرا و چه‌ندین بابەتى دیكه‌ى په‌یوه‌ست بهكاروبارهكانى دادگاى لێكۆڵینه‌وه تاووتوێ کران.