له‌دووه‌م رۆژی جه‌ژندا
هێمن هه‌ورامی پێشمه‌رگه‌كانی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور و چیای قه‌ره‌چووغی به‌سه‌ركرده‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی حوزه‌یرانی 2019، له دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی جه‌ژنه پیرۆزه‌و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، سه‌ردانی هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى له میحوه‌ری مه‌خموور و خاڵه‌كانى بهرگریكىى له چیاى قه‌ره‌چووغ كرد‌و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌و لیواكانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌و پێشوازیی لێكرا.
لە سەردانەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەناوی پەرلەمانی کوردستانه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی لە پێشمەرگەکان کرد‌و ئاماژەی بەقارەمانییەتی پێشمەرگە کرد لە بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان لە دەستی تیرۆریستانی داعش و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی کە ویستییان ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەناوببەن، بەڵام بەبەرگریی قارەمانانەیان پێشمەرگە سەلماندییانەوە کە هەمیشە قەڵغانی پاراستنی کوردستانن و دهستكهوتهكانییهتی.
هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌دا بۆ لای پێشمه‌رگه‌كان هێمن هه‌ورامی، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیى هاوتاكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرده‌وه و رایگه‌یاند: "دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بهههماههنكی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌ستده‌كه‌ین به به‌جیهێنانی خواستی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان له چوارچێوه‌ی یاسادا.
له به‌رامبه‌ردا فه‌رمانده و لیواكانی هێزه‌كانی پێشمەرگەى سنووره‌كه، سوپاسى جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و بهسهركردنهوهیهى و پشتیوانییه‌ی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه وه‌ك هه‌میشه له ریزى پێشه‌وه‌ى خه‌بات و قوربانیدان ده‌بن له‌پێناوى پاراستنی خاكى هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانیدا.