لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/6/2019، لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین، سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه تاووتوێى و ئه‌ونوسراو و داواكارییانه كرا كه ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون و بڕیاری پێویستییان له‌باره‌وه درا.
دواتر سه‌رۆكی لیژنه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه‌ئه‌و وه‌ك نوێنه‌ری لیژنه‌ی ده‌سپاكی بوونی هه‌یه له‌و لیژنه‌یه‌ی كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێكیهێناوه به‌مه‌به‌ستی وردبینی بۆ ئه‌و خه‌رجی و مه‌ساریفانه‌ی كه له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا له‌په‌رله‌مانی كودستان كراون.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی دروست بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراو و گرووپانه‌ی كه كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه و بنبڕكردنی.