Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم سه‌ردانى كه‌ركوك و شنگال و مه‌خمور ده‌كات

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/6/30، لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی جوان یونس رۆژبه‌یانی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ باسكرد.
پاشان باس له‌ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ی هه‌رێم كرا و دوای گفتوگۆ و راوێژكردن لیژنه‌ بڕیاریدا سه‌ردانی نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كه‌ركوك و قه‌زای شنگال و قه‌زای مه‌خمور بكات بۆ به‌دواداچوون و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ دۆخی ئه‌و ناوچانه‌.