لیژنەی كاروبارى شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرەگشتییەکانی وەزارەتی شەهیدان له پارێزگاكانی هه‌رێم كۆبووه‌وه
بەمەبەستی ئاگاداربوون لەکارەکانیان و کێشەو گرفتەکانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، لیژنەی كاروبارى شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانى كوردستان، بەسهرپهرشتیى سوسن محه‌مه‌د میرخان، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژكارانى لیژنەکە، له‌هۆڵی لیژنه لهنهلاری په‌رله‌مان لەگه‌ڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی شەهیدان لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کۆبووه‌وه.
لەکۆبوونەوەکه‌دا کۆمەڵێک تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، لەوانە ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و گرفتە یاساییەکان و چۆنیەتیی هەنگاونان بۆ هەموارکردنەوەى ئه‌و یاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به‌و دوو توێژه،.
هەروه‌ها هەنگاوەکانی بەجینۆسایدناساندنی کەیسەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵه‌بجە لەڕووی نێودەوڵەتییەوە تاووتوێ کرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لەسەر یەک بەیەکی ئەم تەوەرانە گفتوگۆی تێروتەسەل کراو لیژنە بڕیاریدا بەڕاپۆڕتێک سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەكه ئاگادار بکەنەوە.