لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ھەرێم له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک كۆبووه‌وه
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ 2019/6/18، لیژنەی ناوچە كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم له په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیى جوان عه‌بدولکه‌ریم ڕۆژبەیانی، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بریاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، له هۆڵی لیژنه له ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک كۆبووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر رەوشی ناوچە كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم به‌گشتی و پارێزگای كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى كرا و ڕێبوار تاڵەبانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك باسى لەو رەوشە نالەبارو نا ئاساییەکرد کەئێستا لە سنووری پارێزگای کەرکوکدا ھەیە، بەتایبەتی دوای ھاتنی هێزه‌كانی عێراقى و حه‌شدی شه‌عبی بۆناوچه‌كه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌د باس لەو ئاستەنگ و بەربەستانە کرا کەدهخرێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ى ده‌ستوورو ئەنجامدانی سەرژمێری، کە ئەوەش بێئۆمێدیی لای کوردەکانی ئەو سنوورە دروستکردووە.
كێشه‌ی جووتیارانی گونده‌كانی سنوورى پارێزگای كه‌ركووك و سووتاندنی ده‌غل و دانی ئه‌و ناوچه‌یه له ماوه‌ى رابردوودا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون و له‌و رووه‌شه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی ئارامكردنه‌وه و ئاساییكردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه كرایه‌وه.
لای خۆیانه‌وه سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر و ئەندامانی لیژنەكه، سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌كۆى ئه‌و پرسانه خسته‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگای كه‌ركوك كرد‌و ئەویش وەلامی دانه‌وه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا چەند پێشنیازێک خرانه روو بۆ چۆنیه‌تیی ئیش‌کردنی لیژنەکە لە ناوچە كوردستانییه‌كانی کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان.