لیژنەی یاسایی تاووتوێی کارو چالاکییەکانی دهكات
بەمەبەستی تاووتوێکردنی کارو چالاکییەکانی لیژنهكهیان لەماوەی ڕابردوودا، لیژنەی كاروبارى یاساییی پەرلەمانی کوردستان، سەعات ۱۲ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۳۰ی حوزەیرانی ۲۰۱۹، لیژنهی كاروبارى یاسایی له پهرلهمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی بژار كۆچهر، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لەهۆڵی لیژنه بەڕێوەچوو، تیشک خرایەسەر کارو چالاکییەکانی لیژنهكه له ماوەی ڕابردوودا، هاوکات پلانی ئەوەیان دانا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا وۆڕشۆپێک بۆ یاسای سزادانی عێراقی ئەنجام بدەن و لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی لە وۆڕکشۆپەکەدا بخەنەڕوو، هاوکات سوود لە یاسای بەرنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکانی عێراق وەربگیرێت بە لەبەرچاوگرتنی واقیعی هەرێمی کوردستان هەموار بکرێت و جێبەجێ بکرێت.