به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره (5)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه 2019/5/8
6.5.2019 - ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (5)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2019/5/8ی راگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییهم) له مادده‌ی (18) و برگه‌كانی (یه‌كه‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (54) و مادده‌كانی (47، 52، 55، 57،56) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (5)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2019/5/8 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر (پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور) به‌پێى حوكمی مادده‌كانی (89 ،90 ،91 ، 93 ، 96) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان.
منى نبى قادر هێمن هه‌ورامى د.ڤالا فرید ابراهیم
سكرتێری په‌رله‌مانی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان-عێراق كوردستان-عێراق كوردستان-عێراق