Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/5/28

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/5/28ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و برگه‌كانی (یه‌كه‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (54) و مادده‌كانی (47، 52، 55، 57،56) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/5/28 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراوه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌پێی حوكمى خاڵی (5 و 6)ى بڕگه‌ى (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (4) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ى ساڵی 2019، (یاسای كاراكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان-عێراق و هه‌موارى شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سندكردنی ده‌ستوور).