بۆ بەبازاڕكردنی گەنم
لیژنەی كشتوكاڵ لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبووەوه
بەمەبەستی دانانی میكانیزمێك بۆ بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران و چارەسەركردنی كێشەكانیان، سهعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/5/29، شاندێكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان، بەسەرۆكایەتیی عوسمان عەلی، سەرۆكی لیژنهكه، سهردانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر-یان كرد.
لە كۆبوونهوهیهكدا كە ئەنجومەنی باڵای بەبازاڕكردنی گەنم لە پارێزگای هەولێر و ژمارەیەك لە جووتیاران ئامادەیبوون، لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان چۆنیەتیی گەیاندنی نیگەرانی و پەیامی جووتیارانى بەلایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغدا روونكردەوەو رایانگەیاند: "داوایان لە كوتلە كوردستانییەكان كردووه كەبەردەوام بن لە چاودێریكردنی دۆخەكەو هەوڵی جدی بدرێت بۆ زیادكردنی رێژەی وەرگرتنی گهنمى جوتیاران لەلایەن بەغداوه، چونكە لەئێستدا بەسەرجەمی هەرێم (340) تۆن گەنم وەردەگرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە تەنها لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ بەرهەمی ئەمساڵ جگە لە مەخمور و قەراج زیاتر لە (833) هەزار تۆن گەنم بەرهەم دێت.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایەسەر ئەوەی چۆن لەكاتی پێگەیشتنی هەر بەرهەمێكی خۆماڵی رێژەی هاوردەكردن كەمبكرێتەوە بەمەبەستی دروستكردنی هەلی كار و گرنگیدانى زیاتر بەبەرهەمی خۆماڵی.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا بڕیاری ئەوەدرا هەماهەنگی لەنێوان لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگا زیاتر دروستبكرێت و میكانیزمێك دابنرێت بۆ بووژاندنەوەی كارگەكانی بەستەنی و ئایس كرێم لە هەرێمی كوردستان و كەمكردنەوەی هاوردەكردنی.