Skip to the content
Menu

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم كۆبووه‌وه‌

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازیی له‌ فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختى له‌سه‌ر پێویستیى كاری پێكه‌وه‌یی له‌ نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رایگه‌یاند: "یه‌كێك له‌كاره‌ له‌پێشینه‌كان دیپلۆماسییه‌تی كاری په‌رله‌مانییه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی وڵاتاندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌كى هه‌میشه‌یی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی-یه‌ و له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ده‌خوازین باشترین په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دروست بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی زیاتر وڵاتان ئاشنا بكه‌ین به‌كاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌".
لای خۆیه‌وه‌ فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هه‌ر جۆره‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌ رووی دیپلۆماسییه‌تی كاری په‌رله‌مانی و هه‌روه‌ها زیاتر به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و دروستكردنی گرووپی دۆستایه‌تی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا.