جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له شاندێكی ده‌زگای گشتیی كاروبارى مین ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ئایاری 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له نوسینگه‌ی تایبه‌تیى خۆی له ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سیراج بارزانی، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
له دیدارێكدا سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین، پوخته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به كار‌و چالاكییه‌كانی ده‌زگاكه‌یانى له ماوه‌ى رابردوودا له پاككردنه‌وه‌و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها باسى له‌و كه‌موكوڕی و ئاسته‌نگانه كرد كه بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا چه‌ند داواكارییه‌كى په‌یوه‌ست به‌كاره‌كانی ده‌زگاكه‌و كارمه‌ندانی له‌رووی ماف و ئیمتیازاته‌وه خسته به‌رده‌م جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
لای خۆیه‌وه هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ستایشى كار‌و چالاكییه‌كانی ده‌زگاكه‌ی كرد‌و رۆل و ئه‌ركى ده‌زگاكه‌ی له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین و پاككردنه‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان له مین به‌رزنرخاند و به كارێكی پڕ له خزمه‌تكردن به مرۆڤایه‌تیی وه‌سفكرد.