جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی ئایاری 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌پێگاسه ته‌یله‌ر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا و نانسی بیرگیرون، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێر له باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له عێراق كرد.
له دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سوپاس و ستایشی رۆڵی وڵاتی كه‌نه‌دا-ی كرد له مه‌شقپێكردن به‌هێزی پێشمه‌گه‌ی كوردستان و ئه‌و هاوكاری و كۆمه‌كییانه‌ی كه پێشكه‌شی ئاواره‌كانى ده‌كه‌ن و هیواشی خواست هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی كه‌نه‌دا بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت و جه‌ختی له‌هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه به‌تایبه‌ت په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان،جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، باسى له بارودۆخی سیاسی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و رێكاره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند: "لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندن به رێككه‌وتنی نێوانیان و بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ین له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا هه‌موو رێكاره یاساییه‌كان ته‌واو بێت و سه‌رۆكی هه‌رێم و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربن و كاری له‌پێشینه‌ی په‌رله‌مانى كوردستان بریتی ده‌بێت له هه‌بوونی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه‌تیایدا ماف و ئازادییه‌كان به‌رجه‌سته بكات و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی یاسا چاكسازییه‌كی گشتگیر له رووی كارگێڕی و داراییه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
لای خۆیه‌وه پێگاسه ته‌یله‌ر، جێگری به‌رێوه‌به‌ری كاروباری عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌رباره‌ی رۆل كاره‌كانی حكومه‌تی كه‌نه‌دا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، جێگری به‌رێوه‌به‌ری كاروباری عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا راگه‌یاند: "داعش جموجۆڵیان هه‌ستپێده‌كرێت و ماون، بۆیه حكومه‌تی كه‌نه‌دا بڕیاری داوه له‌كاره‌كانی خۆی له عێراق و كوردستان و هه‌روه‌ها مه‌شقپێكردن به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه پێشكه‌شی ئاواره‌كانى ده‌كات به‌رده‌وام بێت.