جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئایاری 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ستیڤ ڤاگن، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و سلیڤا ئێیریس، به‌رپرسی كاروباری سیاسی و ئابووریی كونسوڵخانه‌كه كرد.
له دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ستایشی ستیڤ ڤاگن، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكاى له‌هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ئه‌م چوونه ناو جه‌ماوه‌رو به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند:"ئه‌مه نیشانی به‌هێزیی ئاسایش و ئارامیی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ته‌واوى كونسوڵگه‌رییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا".
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا هێمن هه‌ورامی، پوخته‌یه‌ك لهرێكاره یاساییه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شێواز و میكانزمی ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى باسكرد و رایگه‌یاند: "دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان قۆناغه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستپێده‌كات و یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیره له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و دابینكردنی خوشگوزه‌رانییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
لای خۆیه‌وه ستیڤ ڤاگن، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان خوشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند: "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لهچاوهڕوانیی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌خوازین و پشتگیریی ته‌واو له داموده‌زگا شه‌رعییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین".
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد.