سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان ساڵیادى یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن له‌گه‌لى كوردستان پیرۆز ده‌كات
به‌بۆنه‌ى ساڵیادی یه‌كه‌مین خولى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له 19ى ئایارى 1992، سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان
ئەمڕۆ ساڵیادی یەکەمین هەڵبژاردنی دیموکراسیی کوردستانە، به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ته‌واوی خه‌لكی كوردستان ده‌كه‌ین، ئەو ڕۆژە سەرەتای قۆناخێکی نوێ بوو لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستان، لە یەکەمین ئەزموونی رزگاریی میللەتی کوردستان، راستەوخۆ پەنای بۆ ئامڕازە دیموکراسییەکان برد بۆ یەکلاییکردنەوەی رکابەرییەکان و پێشڕەوایەتی و ئیدارەکردن و مافی گفتوگۆکرن لەپێناو بەرژەوەندیی گەل و وڵات، لەو رۆژە بناغەی دەوڵەتداری و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان جاڕدرا، وەڵامی هەموو ئەوانهش درایەوە کە پێیان وابوو گەلی کوردستان ناتوانێت ئیدارەی خۆی بکات و شارەزایی پێشکەوتنەکانی نییە، بەڵام ئەزموونە دیموکراسییەکەمان بۆ دۆست و دوژمنان سەلمێندرا، کە گەلی کوردستان نەک هەر توانای ئیدارەدانی خۆی هەیە، بەڵکو ئێستا ئەزموونەکەمان بووەتە نموونەی پێکەوەژیان و فەزای ئازاد‌و دیموکراسی و ئازادی دەربڕین لە ناوچەیەک کە هەموو ئەو بنەمایانە ونن و هەموویان لەخەوی شەڕو گەڕانەوەی مۆنۆپۆلن.
هه‌ر لەساڵیادی یەکەمین هەڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای سەختی و ئاستەنگەکان ئێستا خولی پێنجەمی پەرلەمانەو لە رووی نوینەرایەتی و بەشداریی سیاسی فراوانترین رووبەری پێکهاتەی کوردستان دەگرێتەوەو جەخت دەکه‌ینه‌وه کە هەمیشە پەرلەمان بەشێک بێت لە چارەسەر بۆ سەرجەم لایەنەکان و چەتری کۆکەرەوەى گشت لایه‌نه‌كان و قووڵترکردنەوەی گیانی کاری پێکەوەیی و قووڵترکردنی کەلتووری دیموکراسی و دیالۆگ و بەرزڕاگرتنی بەرژەوهندیی گەل و نیشتیمان لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە بێت، هه‌روه‌ها دووپاتی پابەندبوونی تەواو بە رێکارە یاسایی و دیموکراسییەکان دەکەینەوە بۆ چارەسەری گرژی و ناکۆکییەکان، پێویستە هەمووان پابەند بین بەو بنەمایانە بۆ مامەڵەکردن و دەرفەتی زیاتری پێکەوەیی بوون، پێویستە بەهەمووان هەوڵی پەرەپێدانی زیاتری دیمواکرسی و هەڵبژاردن و ئازادیی زیاتر بدەین بە پێگیریبوون بە بنەما یاساییەکان و پێشێلنەکردنی ماف و ئازادییەکان، بۆئەوەی هەمیشە کوردستانەکەمان گەشاوەتر بێت و هەر بە نموونەی دوورگەیەکی ئارام لەنێو دەریایەکی شەڕ بمێنێتەوە و که‌لتوور و فەرهەنگی بەیەکەوە ژیان و دیموکراسییانەی گەلی کوردستان ببێتە وانەیەک بۆ ئەوانەی رێگە بە دەنگێکی جیاواز نادەن و بەزەبری هێز و تیرۆر و تۆقاندن هەوڵی خۆسەپاندن دەدەن.
جارێكی تر بەم بۆنەیەوە پێرۆزبایی له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ رۆحی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی گه‌له‌كه‌مان داده‌نوێنین، سڵاو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، سڵاو بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان هه‌میشه شاد‌و سه‌رفرازبن.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان