سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ساڵیادی دامه‌زراندنى بنكه‌ی لالش پیرۆز ده‌كات
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی بنكه‌ى لالش ده‌كات به‌بۆنه‌ی یادی 26 ساڵه‌ی دامه‌زراندنییه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی 26 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش
به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش
به‌بۆنه‌ی 26 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز كادر‌و ئه‌ندامانی بنكه‌ی لالش ده‌كه‌ین، هیوادارین چۆن له‌ماوه‌ی رابردوو خزمه‌تێكی زۆرتان پێشكه‌شی خوشك و برایانی ئێزدی كردووه، له ئاینده‌شدا هه‌وڵه‌كانتان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ زیاتر پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان.
به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان،پشگیریی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌م كاره مرۆڤایه‌تییانه‌ی كه‌بنكه‌ی لالش پێی هه‌ڵده‌ستێ له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و چالاكییه كلتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه بۆ خوشك و برا ئێزدییه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات.
هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین، هه‌میشه شا و سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازبن.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
13/5/2019